نوێترین

recent

02/07/2024

دادگای فیدڕاڵی دانی بە “هەژماری من”دا نا

 


دادگای فیدراڵی لە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، ڕەزامەندی لەسەر پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانکەکانی (هەژماری من) دا.

جاسم محەممەد عەببوود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی لە نووسراوێکدا کە ڕۆژی 01-07-2024، ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئاماژەی بەوە داوە، کە بە پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، پڕۆسەی بەبانکیکردن هەموو بانکە حکوومییەکان و هەموو ئەو بانکانە دەگرێتەوە، کە لە لایەن بانکیی ناوەندیی عێراقەوە ڕەزامەندییان لەسەر دراوە.

نووسراوەکەی دادگای فیدراڵی، ئاماژە بە لیستێکی هاوپێچی بانکیی ناوەندی عێراق دەکات، کە ناوی 66 بانکی تێدایە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بەو بانکانەشەوە کە لە پرۆسەی ( هەژماری من) بەشدارن.

به‌ گوێره‌ی ئامارەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر، خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە و 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.

ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی هەژماری من تاوەکو ئێستا هەشت بانکە و هەریەکە لە بانکەکانی، “ئاڕتی، جیهان، بەغدا، بی بی ئەی سی (بانكێكی لوبنانییه‌)، بانکی ئەهلیی عێراقی، بانکیی ئیسلامیی عێراقی، بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) و بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB)” لەخۆ دەگرێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085