
بۆزانیاری و بەرچاو ڕوونی لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی ھەرێم و حکومەتی بەغدادو ڕای گشتی..
تکایە لیستی موچەی پێشمەرگە کەم ئەندابوەکانی سەنگەر تێکەڵاوی لیستی موچەی ھێزە ئەمنیەکان مەکەن چونکە ژمارەی لیستی کەم ئەندامانی سەنگەر نزیکەی چوار ھەزار کەم ئەندامەو لێرەدا بۆ دلنیای گرنتی ئەوەدەدەم کە سەرجەم کەم ئەندامانی سەنگەر دۆسیەو مامڵەکانیان فەرمیەو ھیچ کێشەیەکی یاسای تێدانیە و سەرجەم دۆسیەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پێشمەرگەو کەم ئەندامانی سەنگەرھەیەو بە راستی دروستی سەرجەمیان بایۆمەتریان بۆ کراوەو چەندجارێکیش دراونەتەوە لیژنەی پزیشکی راستە پێشمەرگەی کەم ئەندامانی سەنگەری یەکیەتی لەئێستادا سەربەھێزەکانی (٧٠) ی یەکیەتین بەدلنییایەوە لیستی موچەیان وەک پێویست پاک سازی و چاک سازی تێدا کراوەو ھیچ ناوێکی وەھمی تێدا نیە و خۆشم بەبەرپرسیار دەزانم لە قسەکانمدا بەو پێیە زیاتر لە «١٢بۆ ١٣ »سال وەک راوێژکارو جێگری سکرتێری کۆمەلەکە خزمەتم کردووە بۆیە تکا دەکەم بەئاگری ھیچ لیستێکی تر ھەق و ناف و موچەی پێشمەرگە کەم ئەندام بووەکانی سەنگەر مەسوتێن و بە قوربانی لیستی وەھمی ھێزەکانی ترمان مەکەن بۆزانیاری زیاتر سەیری کۆمێنت بکەن بۆ ئەوەی بزانن لەبەرچی ھەق و مافی ئێمەش کراوە بە قوربانی کام لیستی ھێزە ئەمنیەکان دلنیاشم ھەڤالان و ھاورێیانی کۆمەلەش ھاورای منن ھەربۆیە تکا دەکەین چاوێکی بەراستیەکاندا بخشێنەوە چونکە ئێمە بەیاسای ژمارە{ ٣٤} ساڵی ٢٠٠٧ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان خانەنشین کراوین و سەرجەمان مەرسومی رسمی سەرۆکایەتی ئەنجومەنیچوەزیرانمان ھەیە
لسیتی کەم ئەندانانی سەنگەر پاک ترو خاوێنترین لسیتە و راستە چەم بێ چەقەل
شێرکۆ شێخ نوری
08/05/2024