
ئەو داهاتەی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی ئەمساڵدا دەستی کەوتووەو باسی ناکات، بەمجۆرەیە:
مانگانە (٣٢٠ ملیار) دینار لە گومرگ و باج و ڕسومات، کە بۆ شەش مانگ دەکاتە (١,٩٢٠,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) واتە یەک ترلیۆن و نۆسەدو بیست ملیار دینار.
مانگانە لە فرۆشتنی نەوتەوە ئەگەر تەنها (٢٥) دۆلاری بمێنێتەوەو (٢٥) دۆلاری بۆ کۆمپانیاکان بێت، ئەوە مانگانە نزیکەی (٣٢٥,١٢٥,٠٠٠,٠٠٠) دینار دەکات، بۆ شەش مانگەکە دەکاتە (١,٩٥٠,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) یەک ترلیۆن و نۆسەدو پەنجا ملیار دینار.
بە هەردوو داهاتی ناوخۆو نەوتییەوە، لە شەش مانگی ڕابردوودا، حکومەتی هەرێم نزیکەی (٣,٨٧٠,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) واتە سێ ترلیۆنو هەشت سەدو حەفتا ملیاری دەست كەوتووە، خۆ ئەگەر نزیکەی (٨٧٠ ملیار) دیناری بۆ خەرجییەکانی بەگەڕخستنی وەزارەت و فەرمانگەکان خەرج کرابێت، هەروەها تەنها یەك جارو نزیكەی (٨٥ملیار) دیناری دراوەتە بەغدا، ئەوە نزیکەی (٣،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) سێ ترلیۆن دینار لەو داهاتە ماوەتەوە، پێویستە ئەنجومەنی وەزیرانو وەزارەتی دارایی بە خەڵکی کوردستان بڵێن ئەم پارانە چی لێدەکەن؟
چونكە تەواوی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دێت و لایەنەكانی دەسەڵات و حكومەتەكەیان یەك دیناریان بۆ مووچە خەرج نەكردووە، كەواتە كوا ئەو داهاتە زەبەلاحەی ناوخۆ؟
عومەر گوڵپى
٨ى ٦ى ٢٠٢٤