نوێترین

recent

10/06/2024

لەبارەی نەبوونی خانەنشینانی سەربازی لە خشتەی مووچەدا وەزارەتی دارایی رونکردنەوە دەدات.

 2



وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نەبونی خانەنشینانی سەربازی لە خشتەی مووچەی مانگی ئایاردا رونکردنەوە دەدات و دەڵێت" لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە تەمویلەکەیان نەگەشتووە"

 وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە نەبوونی خانەنشینانی سەربازی لە لیستەکەدا بڵاوکردەوەو رایگەیاند، بەهۆیی ئەوەی تەمویلی خانەنشینانی سەربازی لەلایەن  وەزارەتی دارایی عیراقەوە نەنێردراوە، خانەنشینانی سەربازی لە لیستی مووچەی مانگی ئایاردا دانەنراوە.


هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، هەرکاتیک تەمویلەکەیان گەیشتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم
دەستبەجێ دەستبەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکەین.

هەروەها، لە خشتەكەدا مووچەی بەشێك لە هێزە ئەمنییەكان نییە و هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە كە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە هێزەكانی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش مووچەی مانگی نیسانیان پێدەدرێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085