
ئاگاداری:
تێگەیشتنێکی هەڵە هەیە بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان کە بەپێی یاسای (ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٩ هەموارکراو) ئەنجام دەدرێ بەوەی هەندێک لە فەرمانبەران ئامادەنین پارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بدەن بە شارەوانی گوایا بەهۆی ئەوەوە بە سوودمەند دادەنرێن و دواتر ناتوانن زەوی وەربگرن، لەکاتێکدا سوودمەندبوون بەهۆی ئەو یاسایەوە سنوورێکی زۆر تەسکی هەیە و تەنها لەم سێ دۆخەی خوارەوەدا بەهۆی تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆوە بە سوودمەند دادەنرێت:
١- ئەگەر خانووەکە بەبێ بەرامبەر تاپۆ بکرێت.
٣- ئەگەر رووبەری تاپۆکراو لە (٢٠٠) مەتری چوارگۆشە زیاتر بێ، بەڵام خانووەکانی سنووری تاسڵوجە و عەربەت هەتا (٣٠٠) مەتریش بە سوودمەند دانانرێن.
...لەگەڵ رێزی
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی
٥ ی ٦ ی ٢٠٢٤