نوێترین

recent

03/06/2024

بڕیار لەسەر ناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ بەغدا دراوە.

 


ئەمۆ دووشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا دڵنیایی داوەتە هەرێم لەبارەی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و هەرێمیش لیستی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی بەغدا دەکات.

ئەوەشی خستە روو، ماوەی ١٠ رۆژە لیستەکە ئامادەیە بەڵام بڕیاری ناردنی نەدرابوو بەهۆی نەناردنی پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و ئەمشەو بڕیار لە ناردنی لیستەکە دراوە.

ئەمڕۆ، چاوگێک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان پەیوەندی بە تەواونەبوونی وردبینی و تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە ٥٤ رۆژە مووچەى هێزە ئەمنى و سەربازییەکانى هەرێم دابەش نەکراوە، حکومەتى کاربەڕێکەریش ئامادە نییە لە داهاتى ناوخۆ مووچەکانیان دابەش بکات. هەر لەو بارەیەوە وەزیرى دارایی عێراق دەڵێت، هەرێم بەو جۆرەى داوایان کردووە لیستى رەوانە نەکردووە، ئەگینا دەمێک بوو مووچەى ئەو هێزانەیان ناردبوو.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085