
بەپێی زانیاریەکان ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٦ی حوزەیران دەگۆڕدریت بۆ ١٥ی ئەیلول ،
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێم ئاشکرایکرد بەڕێکەوتنی هەردوو پارتی سەرەکی پێکهینەری حکومەت ، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیتی نیشتیمانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن سێ مانگ دواخرا و بەهەمان ڕیکەوتن ڕۆژی ١٥ ی ئەیلول دیاری دەکریت .
سەرچاوەکە گوتی هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەریم بە مەرسومیک ڕۆژەکە دیاری دەکات .
گۆڕانکاری نوێ بۆ هەڵبژاردنەکەش گێڕانەوەی 5 کورسی مەسیحیەکانە کە پێشتر بە بڕیاریکی دادگای باڵای فیدڕاڵی لابرابوو .