
شوان بەرزنجی
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ژمێریاری سه‌ربازی
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له پرۆژه‌ی هه‌ژماری مندا پيشةنگ بووە لة كاره‌كانی دا‌و تا ئێستا له سه‌دا ٧٥ حه‌فتا وپێنجی پێشمه‌رگه توانیویانە كارتی بانكی هه‌ژماری من وه‌ربگرنە‌وه .
پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه ورۆژانه كارتی زیاتر له بانكه‌كان وه‌رده‌گیڕێنه‌وه .
له‌مانگی نیسان
دا لەقۆناغی دووه‌مدا ژمارەیەک پيشمەرگە مووچةيان لةريگاى هەژمارى من وه‌رگرتوە.
سوباسى تيمى هةژمارى من دةكەين لە حكومەتى هەريمى كوردستان کەبەردەوام لە هاوكارى و هەماهەنگى دان لەگەڵمان بۆ بەردەوامیدان بە بروسةكەو سەرکەوتنی .
لێره‌وه دلنیایی ده‌ده‌ین كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به زووترین كات سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ڕاده‌گه‌ێنێت كه‌بریتیه له ته‌واو بوونی مامه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێ كردنی وه‌رگرتنی مووچه به‌ڕێگای ئه‌لكترۆنی .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه وبه‌رنامه‌كان ژمێریاری گشتی
9ئایاری 2024