نوێترین

recent

11/05/2024

شۆفێرانی بارهەڵگر رێگەی هیزۆپ دادەخەن و رێگەنادەن هیچ بارهەڵگرێک بچێتە هەولێر


بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر رێگەیەکی سەرەکی دەڤەری راپەڕین بۆ هەولێرییان داخستوە و دەڵێن: ئەو رێگەی بۆیان دیاریکراوە هاتوچۆی تێدابکەن زۆر خراپە و بۆئەوان گونجاو نییە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە سنوری ئیدارەی راپەرین گردبونەوە و بایکۆتی گواستنەوەی بارەکانیان کرد و رێگەی (هیزۆپ)یان داخست.

بەشێک لەو شۆفێرانە بە میدیای رەسمی گۆڕانیان وتوە، جگە لە رێگەی "سکتان" هیچ رێگەیەکی دیکەیان نییە بۆ ئەوەی بچنە ناو هەولێر، ئەو رێگەیەش هێندە خراپە ئەگەر بیانەوێت بارێک بگوازنەوە سێ بۆ چوار رۆژیان دەوێت تا دەگەنە شاری هەولێر.

وتوشیانە: ئەمڕۆ رێگەی هیزۆپ-یان داخستوە، رێگە نادەن هیچ بارهەڵگرێک لەو رێگەیەوە بار بۆ هەولێر بگوازێتەوە تا ئەو کاتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دێنەسەرخەت و وەڵامی داواکارییەکانیان دەدەنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەوتەی ئەو شۆفێرانە، لە کۆیە، بەشێک لە رێگەی کەرکوک، بەشێک لە رێگەی سماقوڵی-یان لێگراوە و رێگەیان پێنادرێت ئەو رێگەیانە بەکاربهێنن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085