بانکی بازرگانی عێراقی (TBI):
بە هیچ جۆرێک ئێمە ناچینە ناو سیستەمی هەژماری من
سەرچاوەیەک لە بانکی بازرگانی عێراقی ئاشکرایدەکات: ئەو زانیاریانەی لە راگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە کە گوایە TBI دەچێتە ناو سیستەمی هەژماری من دوورە لە راستییەوە.
دەشڵێت: پێشتر ئێمە نوسراوێکمان ئاراستەی حکومەتی هەرێم کردووە کە ئامادەیی خۆمان دەر بڕیوە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بانکی TBI ئەویش لە ژێر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی(طوطین) بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: کە بانکی بازرگانی عێراقی سەر بە حکومەتی عێراقییەو ناتوانێت لە دەرەوەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی هەنگاو بنێت و ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ حکومەت و سیستەمێک بکات.
