نوێترین

recent

12/04/2024

پرۆسەی تەوتینی موچەی فەرمانبەران دەستی پێکرد


مژدەیەكی خۆش بۆ مامۆستایانی سەر بەرز

د.سەنگەرسەید قادر :

ڕۆژی یەك شەمە دەست بەداخڵكردنی ناوی كارمەندانی وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەكرێت بۆ سیستەمی نیشتیمانی توطيني عێراق

تا ئێستا كارمەندانی دەستەی سەرۆكایەتیەكان و وەزارەتی كشوكاڵ و ئاوەدان كردنەوە و دەستەی ژینگە و تەندروستی و مین داخڵی سیستەمەكە كراون

تێبینی یەكەم / تەواوی مووچە و پلە بەرزكردنەوە و دەرماڵە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران هاوتایی عێراق دەكرێت لە سیستمی توطينی عێراقدا

تێبینی دووەم/ كێشەی هەرە گەورە لە لیستی خانەنشینان دایە چونكە دەیان هەزار خانە نشینی بن دیوار لە لیستەكەدایە بۆ یە دەكەوێتە كۆتا قۆناغ

تێبینی سێیەم/ تا ئێستا هەرێم لیستی ناوی چەكدار و دەزگا ئەمنیەكانی ڕەوانە نەكردووە كە بەهەمان شێوە پێشبینی دەكرێت خروقات و دەیان هەزار بندیواری تێدابێت ئەمەش كێشەیەكی دیكەیە

تێبینی چوارەم / ئەگەر پرۆسەی توطين جێبەجێ بكرێت دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە بەپێی ڕێژەی دانیشتیوان و پێداویستی دام و دەزگا حكومیەكان

تێبینی پێنجەم / تا ساتی ئەم پۆستە هەرێم پرۆسەی توطيني عێراق ڕەت دەكاتەوە ئامادەی نیشان نەداوە بۆ جێبەجێكردنی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085