بانکی رەشید و رافیدەین لە وەڵامی نوسراوێکی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، هەر کاتێک وەزارەتی دارایی عێراق لیستی موچەی فەرمانبەرەکانی هەرێمی کوردستانی بەسەردا دابەش کردن ئەوا پرۆسەی تەوتینی موچەکانیان دەست پێدەکەین.
بانکی رەشید و رافیدەین لە وەڵامی نوسراوێکی سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، هەر کاتێک وەزارەتی دارایی عێراق لیستی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی هەرێمیان بەسەردا دابەش بکات، راستەوخۆ دەست بە پڕۆسەی تەوتینی موچەی فەرمانبەران دەکەن.
لە نوسراوی ئەو دو بانکە فیدڕاڵییە ئاماژە بەوەشکراوە، هەژماری فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی (KYC) دروستدەکرێت و لەسەر سەرجەم فەرمانبەران، خانەنشینان، کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستە ئەو فۆڕمە پڕبکەنەوە.
