"گوندی گەڵاڵە شارباژێڕ بۆردومانکرا و گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ گیانی لەدەستدا"
قائیمقامی ماوەت رایگەیاند ،کاتژمێری11:00ی شەوی رابردوو سێ خانوو لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕ بۆردومانکراوە بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ گیانی لەدەستداوە.
کامەران حەسەن قایمقامی ماوەت رایگەیاند، کاتژمێر 11:00ی شەوی رابردوو سێ خانوو لە دۆڵی شۆرەی گوندی گەڵاڵە لە سنوری شارباژێڕ بۆردوومانکران کە یەکێکیان گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی تێدا بووە گیانی لەدەستداوە. ئەو گەنجە کوڕی حاجی سەعیدە کەسایەتی دیاری گوندی گەڵاڵەیە.
وتیشی: ئەو گەنجە لەگەڵ خێزان و کەسوکارەکەی لەناو باخەکەیان بوون، ماڵەوەیان گەڕاونەتەوە بۆ سلێمانی، ئەو وتویەتی من هەندێک کارم هەیە دەیکەم و سبەینێ دەگەڕێمەوە، بەڵام بەهۆی بۆردوومانەوە گیانی لەدەستداوە.
