نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

09/04/2024

درۆن ‏مەسعود ‏بارزانی ‏ناچارکرد ‏ماڵەکەی ‏بەجێ ‏بهێڵێت



لەگوندی دورێ ژمارەیەك درۆن ئاڕاستەی یەکێك لە ماڵەکانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوبوونەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چەند درۆنێك ئاڕاستەی یەکێک لە ماڵەکانی مەسعود بارزانی لە ناوچەی بارزان کرا، هاوکات پاسەوانەکانی بارزانی بە تەقەکردن وەڵامی درۆنەکانیان داوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ژمارەی درۆنەکان زیاتر لە چوار بوون، هاوکات درۆنی خۆکوژ نەبوون و سەرەڕای تەقەی پاسەوانانی بارزانی، بەڵام درۆنەکان ناوچەکەیان جێهێشتووە.

لەدوای ئەو ڕووداوە بارزانی و خانەوادەکەی ناوچەکەیان جێهێشتووە و هێشتا هیچ ڕوونکردنەوەیەك لەو بارەیەوە نەدراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085