نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

10/04/2024

ڕاستەوخۆ ‏دوای ‏جەژن ‏لیستی ‏مووچە ‏ئامادە ‏دەکرێت


وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، لەدوای جەژنی ڕەمەزانەوە وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە خەریكی لیستى موچە دەبن بۆ دابەشکردنى موچەی مانگی چوار.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حکومەتى هەرێم لەدوای ئەنجامدانی نوێژی جەژن لەهەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتى: ئەو كێشەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقدا هەبوو چارەسەر بووە، ئەمەش دەبێتە هۆی پردی متمانە لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دروست بێت، بۆ ئەوەی سەقامگیری زیاتر بێتە كایەوە.


ڕاشیگەیاند، خەڵكی كوردستان مافی خۆیەتی بە ئازادی و سەربەرزی بژی و دەستەبەری مافەكانی بكرێت، ئەو مووچانەی كە دراویشە مافی خەڵكی كوردستانە، لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیەشە، كە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتی فیدراڵ بووە.

وەزیرى ئەوقاف وتیشى: ئەوەی من ئاگاداریشبم لەدوای جەژنی ڕەمەزان وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە خەریكی لیست دەبن بۆ مووچەی مانگی چوار، بەهیواین لەمەودوا مووچە نەبێت بە كێشە و مانگانە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەكانی خۆیان وەربگرن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085