نوێترین

recent

10/04/2024

عبدالطيف ‏احمد ‏: ‏گەردنتان ‏ئازا ‏ناکەم


"گەردنی ئەو كەسانە ئازاد ناكەم كە چەواشەكارییانە قسەم لەسەر دەكەن"

دكتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد رایگەیاند، كەسانێك هەن چاویان بە مزگەوتی بەهەشت هەڵنایەت، لە كاتێكدا كە تەنها خزمەتی موسڵمانان و ئایینی پیرۆزی ئیسلامی تێدادەكرێت نەك حزبایەتی.

وتیشی، "گەردنی ئەو كەسانە ئازاد ناكەم كە لە چەند رۆژی رابردوودا چەواشەكارییانە قسەیان لەسەر كردووم چونكە ئەو كەسانە بەدوای دەرفەتێك دەگەڕێن و ئێمە رامانگەیاندووە كێ حەزدەكات خێر بكات ئارەزوومەندانەیە و پێچەوانەی بنەماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام نییە".

جەختیشیكردەوە، كەسانێك هەن تێناگەن دەست بە قسەكردن دەكەن و كۆمێنت دان بۆیە پێویستە تەئكیدبكەنەوە ئەو كات قسەبكەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085