نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

09/04/2024

دوو ‏بەرپرسی ‏باڵای ‏تەریقەتی ‏قادری ‏کەسنەزانی ‏دەستگیرکران


لە بڵاوکراوەیەکی دەنگی ئەمریکا هاتووە:

سەربەست ساڵح, بەرپرسی دارایی تەریقەتی كەسنەزانی و كەمال كوبەیسی, وتەبێژی فەرمی تەریقەتەكە, کە پێشتر فەرمانی دەستگیردنیان هەبووە لە ئێستادا لە بەغداد دەستگیرکراون

رۆژی (7) نیسانی (2023), بە تۆمەتی بەكارهێنانی هێزە خۆبەشخەكەی گەرمیان بۆ هێرشكردنە سەر كۆمپانیایەكی نەوتی, دادگای دووزخورماتووی پارێزگای سەڵاحەدین بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەردوو ناوبراو دەرکردبوو.

هاوكات کەمال کوبەیسی, چەندین دۆسیەی یاسایی تایبەت بە پرسی بازرگانی لە بەغداد لەسەرە كە هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان پەیوەندی بەو دۆسیانەوە هەیە.

لە دوای 9 مانگ دوورکەوتنەوەی شێخ نەهرۆی کەسنەزانی لە سلێمانی، وا بڕیاربوو لەگەڵ ئەو دوو کەسە نزیكەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، بەڵام بەهۆی دەستگیرکردنیانەوە گەڕانەوەی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی هەڵوەشاوەتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085