بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕی قەرزەکان لە ملیۆنێک دینارەوە دەستپێدەکات بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان، یاخود گەنجان کە بە دوای کاردا دەگەڕێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، قەرزەکە لە یەک ملیۆن دەستپێدەکات بۆ 20 ملیۆن دینار، پارەکە خراوەتە سەر کارتى ئەلیکترۆنى ئەو کەسانەى کە پێشتر ناویان تۆمارکردووە لە رێگەى ئەپلیکەیشنى بانکەکەوە.
بانکى رافیدەین ئاماژەى بەوەشکردووە، خوازیاران لەکاتى پێشکەشکردنى داواکارى و وەرگرتنى قەرزەکە پێویستیان بە نێوەندگیر نابێت. هاوتا هاوڵاتیی ئاساییش ئەتوانێت سود لەم بانکانە ببینێت قەرزی بۆ خانوو ئۆتۆمبێڵ وەربگرن
سودێکی تری ئەم بانکانە ئەوەیە چیتر پیویست ناکات لەئەوروپاوە پارە بنیردرێت بۆ نوسینگەکانی حەواڵە ئەتوانن ئۆنلاین پارە بخەنە سەر هەژماری ئەم بانکانە چوونکە متمانەی نیودەوڵەتیان هەیە،
