نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

09/04/2024

گرووپێکی نەتەوەپەرستی تورک بەرپرسیارێتی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەى هەولێرى لە ئەستۆ گرت


لە ماوەی 41 رۆژدا بۆ دووەمجار بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاگری گرت و 48 دووکانی سووتاند بە 17 تیمی ئاگرکوژێنەوە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت دوێنێش،گرووپێکی نەتەوەپەرستی تورک بەرپرسیارێتی کەوتنەوەى ئاگرەکەی لە لە ئەستۆ گرت .

درەنگانی دوێنێ شەو، گرووپێکی نەتەوەپەرستی تورک بە ناوی ڕێکخستنی پەیمانی میللی، ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی کەوتنەوەى ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر بڵاوکردەوە و بەرپرسیاریتی کەوتنەوەى ئاگرەکە و سوتانادنى دوکانەکانى لە ئەستۆ گرت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەو گروپە دەڵێن: “ئاگرمان لە دڵی کوردە ترسنۆکەکان بەردا، لە ١٦ شوێنەوە ئاگرمان لە بازاڕەکە کردەوە و لەناومانبرد”.


 
 

ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە بەشێکی دووکاندارانی بازاڕەکە دەڵێن، ئاگرەکە لە سێ شوێنی بازاڕەکە و بە "ئەنقەست" کراوەتەوە. ئەنجوومەنێکی بازاڕەکەش لە کارنەکردنی کامێرای چاودێریی بازاڕەکە لە ساتی ئاگرکەوتنەوە بە گومانە.

هاوکات دوکاندارەکانی ئەو بازاڕە دەڵێن، هەفتەی پێشو دوای ئەوەی ئەو کۆمپانیایەی کە بەشی سکوێرتی و پارێزگاری بازاڕەکەی لەدەستە هاتوون پارە کۆبکەنەوە بەهۆی زیادکردنی پارەکە لە ١٠ هەزارەوە بۆ ٢٠ هەزار نەیانداوە، دوابەدوای ئەمەش ئاگرەکە کەوتۆتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085