نوێترین

recent

08/04/2024

عیرفان ‏عبدالعزیز ‏و ‏چوە ‏پاڵ ‏پارتی ‏دیموکراتی ‏کوردستان


ئاگادارییەک بۆ رای گشتی 
جەماوەری بەشەرەفی کوردستان

ئێمە وەک دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە بۆ هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی بازنەکان . 

بەڵام بۆ خۆشتان دەزانن دوو ساڵە بزووتنەوەی ئیسلامی تەکیدی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردووەتەوە لەو نێوەندەشدا چەندینجار جەنابی ڕابەری گشتی و مەکتەبی سیاسیمان لەچەندین لێدواندا جەختیان کردووەتەوە کە هەڵبژاردن زەرورەتێکی حەتمیەو دەبێت بکرێت بەشێوەیەک سەرجەم لایەناک بسازێن و لەبەیاننامە فەرمییەکانی حیزبدا بڵاومانکردوەتەوە کەپێداگیریمان کردوەوە دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و کۆتایی بەو ئاڵۆزییە سیاسیانە بهێنرێت و پەرلەمانی کوردستان ببێتە سەکۆی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان وەکو سەکۆکەی جاران کەلایەنە ناکۆکەکانیشی تیا کۆکرابویەوە، 

بەڵام بەداخەوە ئێمە ڕێکەوتی 31/ 3/ 2024 تاکو کاژمێر دوانزەی شەو لەبەردەم کۆمسیۆن ئامادە بووین بەلیستی کاندیدەکانەوە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو تەوافقە سیاسییە نەکرا لە کوردستان

 لای خۆمانەوە ڕامان گرتووە و چاوەرێی قۆناغێکی نوێین کەسەرجەم لایەنە سیاسیەکان بگەرێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و تەوافقی سیاسی تێدا بکرێت و سەرجەم لایەنەکان بسازێن پاڵ پشت بەجەماوەری کوردستان 

ئەگەرنا بەم بارودۆخەی ئێستا ئاڵۆزییەکان زیاترو زیاتر دەبن و زەرەرمەندی یەکەم خەڵکی بەشەرەفی کوردستانە.

بۆیە ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی نابینە بەشێک لەو ئاڵۆزیانە.

دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی
Picsart-24-02-23-21-31-09-085