محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا هەوڵ و رێکارەکانی کۆمیسیۆن تاوتوێکرا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختیکردەوە لە پێویستیی تێپەڕاندنی لەمپەرەکانی بەردەم کارەکانی کۆمیسیۆن و گفتوگۆ لەسەر میکانیزمە یاساییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە کراوە کە شەفافانە بەڕێوەبچێت بەجۆرێک جێگەی متمانە و خواستی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت.
