نوێترین

recent

09/04/2024

کۆمیسیۆن ‏: ‏هیچ ‏ڕێگایەکی ‏یاسایی ‏نەماوەتەوە ‏بۆ ‏بەژداریکردنی ‏پارتی


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق: پارتی لەم هەڵبژاردنە بۆی نییە بەشداری بکات و ئەم بابەتە بە پێی یاسای کۆمسیۆن یەکلابوەتەوە و هیچ رێگایەکی یاسایی بۆ کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن و پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان نەماوە .

شارەزایەکی هەڵبژاردن لەم بارەیەوە ڕایگەیاندوو، پارتی هەڵەیەکی گەورەی کرد، کە ناوی لیست و کاندیدەکانی پێشکەش کۆسیۆن نەکرد، 

ئێستا تەنها دوو دەرفەت هەیە بۆ پارتی، یان بایکۆتی هەڵبژاردن دەکات و لە خولی داهاتووی پەرلەمان و حکومەت دەچێتە دەرەوەی پڕۆسەکە، یان بەشێوەیەکی رێکەوتن بە دەنگدەرانی دەڵێت پشتیوانی لیستی لایەنێکی بەشداری پڕۆسەکە بکەن.

 جگە لەم دوو رؽگایە هیچ دەرچەیەک نەماوە بۆ پارتی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085