محمد ڕەوف
مام ڤاندام:" زۆر شارەزاییم لە سیاسەتدا هەیە، ئەوەنیە لە کەناڵەکان وەک کەو دەخوێنم"
مام ڤاندام ئاوا لە سیاسەت تێگەیشتووە، زۆرینەی سیاسیەکانی کورد لەشاشەکانەوە دەردەکەون هەر قسەدەکەن و وەک کەو دەخوێنن، ئیتر مام ڤاندام ناهەقی نیە سیاسیەت بە کەو خوێندن تێگەیشتبێت، باشە کارەکتەرە سیاسیەکانی کورد بۆچی لە مام ڤاندام سیاسی ترن، چییان کردووە بە مام ڤاندام نەکرێت؟ ئەوە نیە میللەتێکیان سەرگەردانکردووە، ئەوەی سیاسەتی بێەهاکردووە، خودی سیاسیەکانن، نەک مام ڤاندامەکان.
تەنیا پارتی و یەکێتی پەرلەمانی کوردستانیان بێبەها نەکردووە، ئۆپۆزسیۆن چوارساڵ قسە بەپەرلەمان دەڵێت و بێ بەهای دەکات و حەملەی لەسەر دەکات، دوایی دەڵێت، وەرن دەنگمان پێبدەن بۆ ئەوەی بچینە پەرلەمان، بەشێک لە کاندیدوو پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشوو لەرووی کوالێتی و مەعریفەوە هیچ لە پێش مام ڤاندامەوە نەبوون و نین، خولەکانی پێشوو پڕ بوو لە پارلەمانتارێک کە شیاوی ئەوە نەبوون ببنە نوێنەری خەڵک پەرلەمانیانکردە شوێنی گاڵتەجاڕی، با مام ڤاندامیش بچێت چوارساڵ میدیا بەخۆیەوە سەرقاڵ بکات، بەم نەفەسەی ئێستاوە بڕوات کێ دەڵێت چانسی سەرۆکی پەرلەمان یان سکرتێری پەرلەمانیشی نابێت!!!!!!
مام ڤاندام لە چاوپێکەوتنێکدا:
- لە سیاسەتدا زۆر باشم، سەیری بکە لە کەناڵەکان دمبینی وەک کەو دەخوێنم.
- خەڵکی عاقڵ لە من تێدەگات
- پەرلەمان پێویستی بە زەلامی وەک من هەیە
- هەست ئەکەم مامە بۆ من شوێنێکی زۆر گونجاوە پەرلەمان
- ئێستا ئەتوانم چوار کەلەپاچە بکەم ئیتر چی پێویستم بە پاسەوانە بۆ ناو پەرلەمان
- بەڵام ئەگەر کەسێک سایەقیم بۆ بکات شتێکی خراپ نیە
- مامە ڤاندام لە پەرلەمان وەک میسی وایە ئەبێ چواری بۆ دابنێن بیگرێت
- ئەمەوێ ئەو شۆڕشە سپیەی کردم لە میدیا بیبەمە پەڕلەمانەوە
