هاووڵاتیی عێراقی كازم ئه‌لجه‌بوری پاڵه‌وانی ئاسیا و جیهان له هه‌ڵگرتنی ئاسن و له‌شجوانی، كاتێك پێش 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، چه‌كوشه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و به یارمه‌تی ئه‌مریكییه‌كان، كه‌وته وردوخاشكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسێن، نه‌یده‌زانی دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هه‌مو ساڵه، رۆژێك دێت له‌و كاره‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
هیوادارم سه‌دام بگه‌ڕێته‌وه
ئه‌و پیاوه‌ی ساڵی 2003، له كاتی هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌غدادی پایته‌ختی عێراق، به‌شداربوو له تێكشكاندنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆچكردوو، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه بارودۆخی وڵات، له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك سه‌دام، زۆر باشتربوو له ئێستا.
كازم ئه‌لجبوری له چاوپێكه‌وتنی به‌رنامه‌ی "حیكایه‌تی" له‌سه‌ر شاشه‌ی ئه‌لعه‌ربییه، ده‌ڵێت هیوادارم سه‌دام بگه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا عێراق داگیر بكات، هه‌میشه حه‌زی كردووه په‌كه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك بشكێنێت و وردوخاشی بكات، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی كوشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه رقی لێی بووه.
به‌ڵام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، حاڵی عێراق له رۆژگاری سه‌دام دا، زۆر له ئێستا باشتر بوو. ئه‌مه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پارته سیاسییه‌كان كه دوای داگیركردنی عێراق، جڵه‌و‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست.
هه‌روه‌ها له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، باس له‌وه ده‌كات، به‌رده‌وام ماتۆڕه‌كانی سه‌رۆك و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی و به‌رپرسه‌كانی چاككردووه‌ته‌وه و له‌وباره‌یه‌وه به‌سه‌رهاتی زۆر ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت په‌یوه‌ندییه‌كی شه‌خسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و كوڕه‌كانیدا هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی له شكاندنی په‌یكه‌ری سه‌رۆكی كۆچكردووی عێراق ده‌ڵێت: "من په‌شیمان له شكاندنی په‌یكه‌ره‌كه".
چركه‌ساتێكی مێژوویی
ئاشكرایه په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسێن كه له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس تێكشێكنرا، به‌رزییه‌كه‌ی 12 مه‌تر بوو، له به‌رواری 9ی نیسانی ساڵی 2003، به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لجه‌بوری و ژماره‌یه‌ك له عێراقییه‌كانی دیكه، په‌لاماری په‌یكه‌ره‌كه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت بیڕوخێنن، هێزێكی پیاده‌ی ئه‌مریكا دێت و ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌دات.
له‌و رۆژه‌دا كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن، له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی جیهاندا، پرۆسه‌ی تێكشكاندی په‌یكه‌ره‌كه‌یان ده‌گواسته‌وه. كه‌وتنی په‌یكه‌ره‌كه بووه سیمبولی رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتێك ماوه‌ی 25 ساڵ بوو، حوكمی ده‌كرد. ئه‌و دیمه‌نه بووه چركه‌ساتێكی مێژوویی بۆ ملیۆنان هاووڵاتی عێراقی.
