لە ئێستادا لە %52 ی بەنداوی دووکان خاڵییە
بەڕێوەبەری بەنداوی دەكان ئاماژە بەوەدەكات بەراورد بە سێ ساڵی ڕابردوو ڕێژەی باران بارین و گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی دووكان لە ئاستێكی باشتر دابووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەنداوی دووكان سەرڕێژنابێت و لە ئێستادا لە %48 بەنداوەكە ئاوی تێدا گلدراوەتەوە و ڕۆژانەش نزیكەی 10 سانتیم ئاستی ئاوەكە بەرز دەبێتەوە.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ڕایگەیاند: بەهەموو ئەگەرێك ئەمساڵ بەنداوی دووكان سەرڕێژ نابێت چونكە بەنداوەكە توانای گلدانەوەیحەوت ملیار مەترسێجا ئاوی هەیە، ئەوەش ڕێژەیەكی زۆرە، بەڵام لە ئێستادا لە %52 ی بەنداوەكە خاڵییە لە ئاو وەرزی باران بارینیش بەرەو كۆتایی دەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تائەمڕۆ ڕێژەی گلدراوەی ئاو لە بەنداوی دووكان بریتیە لە %48ی كۆی توانای گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی دوكان، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە 10 سانتیم لە ئاستی ئاوی بەنداوەكە زیاد دەكات بەهۆی توانەوەی بەفر و باران بارین و هەروەها بەردانەوەی ئاو لە ئێرانەوە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان جەختی لەوەشكردەوە، ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ بەراورد بە سێ ساڵی ڕابردوو لە ئاستێكی زۆر باشتر بوو، بەڵام نەبووە هۆی ئەوەی نزیك ببینەوە لە سەڕێژبوونی بەنداوەكە وەك ئەوەی لە ساڵی 2019 بەنداوی دووكان سەرڕێژیكرد، بۆیە ئەمساڵ لەچاوەڕوانی سەڕێژبوونی بەنداوی دوكان نین.
