هێزه‌كانی پۆلیس كارگه‌یه‌كی ساخته‌ی دروستكردنی زه‌یتی زه‌یتون ئاشكرا ده‌كه‌ن‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا ده‌گرن
هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كارگه‌یه‌كی ساخته‌ی دروستكردنی زه‌یتی زه‌یتون ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ڕۆنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان (بایه‌عی)و سابونی ڕه‌قی تێكه‌ڵ كردوه‌و به‌ڕۆنی زه‌یتی زه‌یتون به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌هاوڵاتیانی فرۆشتووه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 2024/4/13، له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری تازه له‌شاری سلێمانی ئاگر له‌ماڵێك كه‌وته‌وه‌و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك، ده‌ستبه‌حێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه، پاش ئه‌وه‌ی كه‌شف‌و هێڵکاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه ئه‌نجامدراو لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكرد، هێزه‌كانی پۆلیس گومانیان له‌هه‌ندێك ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌كرد كه له‌ماڵه‌كه‌دا هه‌بووه.
له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسدا ده‌ركه‌وت كه له‌و ماڵه‌دا كارگه‌یه‌كی ساخته‌ی دروستكردنی زه‌یتی زه‌یتون هه‌بووه كه ڕۆنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان (بایه‌عی)و سابونی ڕه‌قی تێكه‌ڵ كردوه‌و به‌ڕۆنی زه‌یتی زه‌یتون به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌هاوڵاتیانی فرۆشتووه.
له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ئامێر‌و كه‌لوپه‌ل‌و ماده به‌كارهاتووه‌كاندا گیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان
