نوێترین

recent

13/04/2024

یەکێك لە دیارترین ‏کاندیدەکانی ‏بزوتنەوەی گۆڕان دورخرایەوە


كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، مافی كاندیدبوونی لە یاسین خزر و 5 كاندیدی دیكە وەرگرتۆتەوە.

هۆكاری دورخستنەوەی یاسین خزر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كارتی دەنگدانی نییە و نەچووە بەدەم كێشەی كارتی دەنگدانەكەی و ناتوانێت دەنگ بدات.

بونی كارتی بایۆمەتری دەنگدان كراوەتە یەكێك لە مەرجەكانی كاندیدبوون لەم هەڵبژاردنەدا ، لەسەر ئەم پرسە یاسین خزر ڕایگەیاند : راست نییە دەستێك هەیە بۆ شكاندنم.

بەڵام سەرچاوەیەك لەناو بزوتنەوەی گۆڕان هەواڵەكەی پشتراستكردەوە و ئەوەی خستە ڕوو یاسین خزر و سێ‌ كەسی دیكە بەهۆی نەبونی كارتی دەنگدان دورخراونەتەوە،بەڵام ئەو هۆكارە نابێتە هۆی دورخستنەوە و بەنیازین لەرێگەی یاسایەكانمانەوە بەدواداچونی بۆ بكەین و راستی بكەینەوە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085