باران بارین کۆتایی دێت
شارەزایەکی بواری کەشناسیبدەڵێت کە کەشێکی زۆر ووشک و گەرم و بێ باران ڕوو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ماوەیەکی نادیار باران بارین دوور دەکەوێتەوە
سالار حاجی عەلی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند لە 15ی نیسان بەدواوە بەرزەپەستان ڕوو لە سەرجەم ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تایبەت ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و کەشێکی ووشک و بێ باران دروست دەکات.”
هەروەها دەشڵێت”لە 16ی نیسانەوە بەخێرایی چەند پلەیەک، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبونەوە دەکەن.”
بەگوێرەی پێشبینیەکە، پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بەرزدەبێتەوە وەک لە ناوچە شاخاویەکان °15 پلە بۆ سەرو °25 پلە هەندێک ناوچە نزم و گەرمەکان °25 پلە بۆ سەرو°35 پلە بەرز دەبێتەوە.
