نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

23/04/2024

"شتێك لە عێراقدا بەناوی دادگای فیدراڵیی بوونی نییە و بووەتە شەرمەزاری بۆ عێراق"



حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم پەلاماری دادگای فیدراڵیی دەداتەوە


شتێك لە عێراقدا بەنــاوی دادگای فیدراڵییەوە بونی نیە، بەڵكو لیژنەیەكی سیاســـیی ڕاسپێدردراونو بەپێی دەستور دانەمەزراون . 

ئەو لیژنە سیاسییە وەک بڕیارەکانی سەردەمی سـەدامە کە لەسەری دیزایــن کراوە، هیچ تێگەیشتنێکی یاسایی بنەڕەتی نییە و بۆتە جێی شەرمەزاری بۆ خەڵکی عێراق . 

کەرتی نەوتی حکومـەتی عێراق پــڕە لە گەندەڵی و زیادەڕەوی لە مەرکەزییەت و نەبوونی شەرعیەت، لە ئێستادا پشـــت بــە فەرمانە بەســەرچووەکانی ڕژێمی سەدام حوسێــن دەبەستێت.   

هیچ دامەزراوەیەکی فیدراڵیی عێراق بـە هیچ "دادگا"یەکەوە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی دەستووری ساڵی 2005 یان یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی نییە.

وەزارتی سامانە سرورشتیەكانی حكوەمەتی كاربەڕێكەری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا پەلاماری دادگای فیدراڵیی دەدات و دەڵێت "شتێك لە عێراقدا بەناوی دادگای فیدراڵییەوە بوونی نیە، بەڵكو لیژنەیەكی سیاسیی ڕاسپێدراون" 

هیچ بڕگەیەک لە دەستووری ساڵی 2005ی عێراقدا نییە کە دەسەڵات بە حکومەتی فیدراڵی عێراق بدات بۆ "پەسندکردنی" ئەو گرێبەستانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەرکراون.

یاسای موزن و گازی هەرێم ساڵی 2007لەلایەن پارێزەرانی باڵای دەستووری و نێودەوڵەتیی جیهانەوە دانیان پێ دانراوە کە بنەمایەکی تۆکمەی لە دەستووری 2005ی عێراقدا هەیە. ئەو پارێزەرانەش بریتین لە پڕۆفیسۆری کۆچکردوو جەیمس کراوفۆرد، دادوەری دادگای نێودەوڵەتی، و لەم دوایانەدا دادوەر ستیڤن شوبێل، سەرۆکی پێشووی دادگای نێودەوڵەتی. هەر دوو پارێزەرەکە بۆچوونی خۆیان بڵاو کردووەتەوە. ئەم بۆچوونانە بە شێوەیەکی دروست بوونەتە بنەمای تەواوی وەبەرهێنانەکان کە کۆی گشتیی سەدان ملیار دۆلارە، کە بەشێکی بەرچاوی لە وەبەرهێنە ڕۆژئاواییەکانەوە هاتووەتە کوردستانی عێراق.

 لە بەرامبەردا، وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا پشت بە بڕیارێک دەبەستێت کە لە مانگی شوباتی 2022 لەلایەن لیژنەیەک یاخود کۆمەڵێک لە ڕاسپێردراوی سیاسی لە بەغدا دەرچووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یاسای 2007ی حکومەتی هەرێم نادەستوورییە. لە کاتێکدا کە وەزارەتی نەوتی عێراق بە فەرمی ئەو لیژنەیە بە "دادگای باڵای فیدراڵی" ناو دەبات، هەمووان دەزانن کە شتێکی لەو جۆرە نییە. ئەو بەناو "دادگایە" بەپێی بڕگە پەیوەندیدارەکانی دەستووری ساڵی 2005 دانەمەزراوە.

ئاشکرایە کە وەزارەتی نەوتی عێراق تەنانەت قسە لەسەر شەرعیەتی ئەو لیژنەیە ناکات. هەر وەک چاوەڕوان دەکرا ئەو "بڕیارە"ی شوباتی 2022ی ئەو لیژنە سیاسییە وەک بڕیارەکانی سەردەمی سەددامە کە لەسەری دیزاین کراوە، تەنانەت هیچ تێگەیشتنێکی یاسایی بنەڕەتی نییە، بۆتە جێی شەرمەزاری بۆ خەڵکی عێراق. 

سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر زوو لەگەڵ دەرچوونی ئەو "بڕیارە" ئەم ڕاستییە ڕوونەی ئاشکرا کرد و دواتر دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەریی حکومەتی هەرێمیش بەدوایدا هەمان ڕاستییان ئاشکرا کرد.  

دەسەڵاتی دادوەریی حکومەتی هەرێم بە شێوەیەکی دروست پێکهێنراوە، بڕیاری 15ی شوباتی 2022 وەک بڕیاری دادگایەک ناناسێت . 

پەرلەمانی عێراق بە پێچەوانەی پەرلەمانی کوردستانەوە تا ئێستا یاسایەکی نەوت و غازی دەرنەکردووە کە لەگەڵ دەستووری ساڵی 2005دا بگونجێت. لە ڕاستیدا، حکومەتی عێراق بە هیچ شێوەیەک نەیتوانیوە، یان ئامادە نییە هیچ یاسایەکی نەوت و غاز دەربکات. 

کەرتی نەوتی حکومەتی عێراق پڕە لە گەندەڵی و زیادەڕەوی لە مەرکەزییەت و نەبوونی شەرعیەت، لە ئێستادا پشت بە فەرمانە بەسەرچووەکانی ڕژێمی سەددام حوسێن دەبەستێت. ڕاستییەکە ئەوەیە کە هیچ دامەزراوەیەکی فیدراڵیی عێراق بە هیچ "دادگا"یەکەوە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی دەستووری ساڵی 2005 یان یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی نییە.
 
 ئێمە هانی حکومەتی عێراق دەدەین پابەند بێت بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی مانگی یەک و ئاسانکاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن. هیچ پاساوێک نییە، نە لە دەستووری ساڵی 2005 یان لە هەر شوێنێکی تر، بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەربەست بخاتە بەردەم هەناردەکردنی نەوت. 

ئەو هەناردەکردنانە بۆ خۆشگوزەرانیی هەموو گەلانی عێراق گرنگن. هەروەها بۆ ئاشتی و ئاسایشی وزەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر گرنگن.
 
لە هەمان کاتدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردن و هاندانی جێبەجێکردنی یاسا. حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکپارچەیی و سەربەخۆیی و دەسەڵاتی دەستووریی دادگاکانی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت. یاسای نەوت و غازی 2007ی هەرێم و هەموو یاساکانی حکومەتی هەرێم بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن. 
حکومەتی هەرێم وەک هەمیشە دەستووری 2005دەپارێزێت و یاسای ساڵی 2007 بەرز ڕادەگرێت و پابەند دەبێت بە مەرجەکانی ئەو گرێبەستانەی کە بەپێی ئەو یاسایە کراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085