ڕۆژی جیهانی كتێب و مافی دانه‌ر پیرۆز بێت
ڕۆژی 23ـی نیسان له ڕۆژمێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا، وه‌ك ڕۆژی جیهانیی كتێب و مافی دانه‌ر، هه‌روه‌ها به ڕۆژی فێربوونی خوێندنه‌وه و نووسین له 1995ه‌وه ناسێنراوه.
وێڕای پیرۆزبایی له ته‌واوی نووسه‌ران و دانه‌رانی كتێب له كوردستان، پیرۆزباییش له‌و خوێنه‌ره ورد و به سه‌لیقانه ده‌كه‌م، كه له پێناو گه‌شه‌پێدانی توانای هزری و دنیابینی خۆیان كتێبیان وه‌ك هاوڕێ و سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه‌ی خۆیان هه‌ڵبژاردووه.
کەس ناتوانێت نکوڵی لەوە بکات، کە گەورەترین گەشەی کەسیی و کۆمەڵایەتیمان کاتێک ڕوودەدات کە ئاستی خوێندنەوەمان بەرزبێتەوه و به درێژایی مێژوو كتێب وه‌ك پردی په‌یوه‌ندی نێوان نه‌وه‌كان له لایه‌ك و له نێوان سه‌رده‌مه‌كانی ڕابردوو و ئێستا و هه‌نگاونان بۆ ئایینده به‌ها و بایه‌خی له‌بن نه‌هاتووی له‌ده‌ست نه‌داوه.
له كوردستاندا، له قۆناغه‌كانی پێشوودا، كه خوێنده‌واری زۆر گه‌شه‌ی نه‌كردبوو، نه‌وه‌كانی پێشوومان به سودوه‌رگرتن له تۆماری ده‌نگی چه‌ندین كتێبی ئه‌ده‌بی باڵایان تۆمار كردبوو، كه وه‌ك كتێبی ده‌نگی ئه‌م سه‌رده‌مه سوودیان لێوه‌رده‌گیرا و له ڕێگه‌یانه‌وه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خوێنده‌واریان نه‌بوو، له ڕێگه‌ی گوێگرتنه‌وه ئاشنای ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كان ده‌بوون.
له‌وانه ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان داستانه ئه‌ده‌بییه‌كانیان به ده‌نگبێژی گێڕاوه‌ته‌وه و له كۆڕ و بۆنه‌ی جیاجیادا پێشكه‌شیان كردوون، به نموونه داستانه‌كانی شیرین و فه‌رهاد، ڕۆسته‌م و زۆراب و له‌یل و مه‌جنوون و خه‌ج و سیامه‌ند و مه‌ولودنامه‌ی كوردی.
هه‌روه‌ها به‌شێك له ڕووداوه مێژووییه‌كان له ڕێگه‌ی هونه‌ری به‌رزی لاوك و حه‌یران و به‌سته‌وه تۆمار كراون و گه‌یه‌ندراون به نه‌وه‌كان، كه ده‌كرێت بووترێت ئه‌و تۆمارانه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كتێبی ده‌نگیی بووه له ناو كورددا.
هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بینین، بە خۆشحاڵیەوە لە دنیای ئەمڕۆدا جگە لە خوێندنەوەی کتێبی چاپکراو و کاغەزی، خوێندنەوە لە ڕێگەی فەزای مەجازیەوە وەک کتێبی ئەلیکترۆنی و کتێبی دەنگی بره‌ویان پێدراوه، كه زۆر به‌سوودن بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی دەرفەتی خوێندنەوەیان نیه و ده‌توانن سوود له كتێبی ده‌نگی وه‌ربگرن.
یه‌كێكی دیكه له بایه‌خه‌كانی ئه‌مڕۆژه جیهانییه بایه‌خدانه به مافی دانه‌ر و نووسه‌ران و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیارییه له باره‌ی كۆپی ڕایت و مه‌ترسی خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتن له مافی دانه‌ر، كه خۆشبه‌ختانه له هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی پێویست له‌و باره‌یه‌وه نراوه و په‌رله‌مانی كوردستان له 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2012دا، یاسای ژماره 17ی به ناونیشانی "یاسای مافی دانه‌ر و مافه هاوسێكانی له هه‌رێمی كوردستان" په‌سند كرد، كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ و چه‌سپاندنی مافێكی بنه‌ڕه‌تی نووسه‌ر و دانه‌رانه له هه‌رێمی كوردستاندا و ده‌سته‌به‌ری به‌دیهێنانی مافه دارایی و مه‌عنه‌وی و یاساییه‌كانیان ده‌كات.
دووباره ڕۆژی جیهانیی كتێب و خوێندنه‌وه و پاراستنی مافی دانه‌ر له نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی كتێب پیرۆز بێت
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید
وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان
23ـی نیسانی 2024
