نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

23/04/2024

هۆشداری ‏بەپەلە ‏لە ‏بارەی ‏مووچەی ‏مانگی ‏٥و ‏٦ ‏دەدرێت


بەرپرسێکی پێشووی حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەگەر حکومەتی هەرێم جوڵەیەک نەکات کێشەی موچە دروستدەبێتەوە.

فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەگەر بەزوترین کات وەفدێکی باڵای هەرێم نەچێتە بەغداد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ئەوە ئەگەری هەیە گرفت بۆ موچەی مانگەکانی پێنج و شەش دروست ببێت، موچەی مانگی ٤دێت، بەڵام مانگی ٥ و مانگەکانی دیکە دەبێت زو چارەسەر بکرێت.

وتیشی، "بە بڕوای من کێشەکەش گران نیە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت، وە نابێت بیانو بدرێتە دەست بەغداد بەڕاستی"

دکتۆر فازڵ نەبی، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاندوە، وەزیری دارایی عێراق لە خۆیەوە کارناکات بەڵکو پرسەکە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسایەتییە زۆر پابەندە بە یاساوە، نەک دژایەتی هەرێمی کوردستان بکات، موچەی مانگی نیسان دەدرێت، بەڵام ئەگەر حکومەتی هەرێم جوڵەیەک نەکات لەوانەیە کێشە بۆ موچەی مانگی ئایار و حوزەیران و دواتر دروست بێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085