سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن به نهێنى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و سۆسیالست كۆبوونه‌ته‌وه
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له رێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى له‌باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبۆته‌وه و گفتووگۆكردنیشى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه داوه‌ته ده‌ست به‌غدا.
له چه‌ند رۆژى رابردوو سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتووگۆكانى له باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هەرێم ده‌ستپێكردووه. له خولى یه‌كه‌می گفتووگۆكان مسته‌فاى سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى دادگه‌رى كۆبۆته‌وه و هه‌ریه‌ك له دلشاد شه‌هاب، راوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێم و فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووى ئیسلامى و حزبى سۆشالیست كۆبوونه‌ته‌وه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن له 10ى حوزه‌یران پارتى و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌و پرسه‌یان داوه‌ته ده‌ست به‌رپرسانى به‌غدا و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق.