نوێترین

recent
Picsart-24-02-23-21-31-09-085

23/04/2024

دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دوادەکەوێت

 


ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە، ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوێنێ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا و بڕیارە دوای وردبینیکردنی لیستەکان، پارەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پاش 57 ڕۆژ لە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم، لە سەرەتای مانگی نیسان مووچەی مانگی شوبات و ئازار لە ماوەی هەفتەیەکدا پێکەوە دابەشکرا، هاوکات دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان، دەبێتە سێهەمین مووچە کە لەم مانگەدا وەربگیرێت.
بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی، حکومەتی عێراق پابەندکراوە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، مانگانە لە کاتی خۆیدا، کە عێراق لە 20ی مانگەوە دەست دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085