نوێترین

recent

04/04/2024

زیاتر ‏لە ‏٢٠٠ ‏هەزار ‏واژۆ ‏دژی ‏هەژماری ‏من ‏کۆکراوەتەوە



"زیاتر لە 200 هەزار واژۆی موچەخۆرانی هەرێم گەیەندرایە بەغدا"
دادگای فیدراڵیی و وەزارەتی دارایی عێراق چییان بە مامۆستایانی هەرێم وت ؟


ئەمڕۆ پێنج شەممە 4 ی ئازاری 2024، دەستەی داكۆكیی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان واژۆی نزیكەی 200 هەزار فەرمانبەر و مامۆستایان گەیاندە هەریەكە لە دادگای فیدراڵیی و وەزارەتی دارایی عێراق .

ماوەی هەفتەیەك لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژۆ بۆ ڕەتكردنەوەی (هەژماری من) و پشتیوانیی بریارەكانی دادگای فیدراڵیی بۆ بەنیشتمانیكردنی موچە و دابەشكردنی لەڕێی بانكە حكومییە فیدراڵییەكانەوە بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ واژۆ و داواكارییەكان گەیەندرایە بەغدا .

مامۆستا دڵشاد محەمەد، ئەندامی دەستەی داكۆكیی لە مامۆستایان و فەرمانبەران ئاشکرایکرد "ئەمڕۆ نوێنەرانمان لە بەغدا واژۆكانیان گەیاندە هەریەكە لە دادگای فیدراڵیی و وەزارەتی دارایی عێراق" .

وتیشی "لە دادگای فیدراڵیی واژۆكان ڕادەستی (دادوەر جاسم) سەرۆكی دادگا كرا و پاشان لەگەڵ بەڕێزیاندا كۆبونەتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا مامۆستایان پرسیاریان لەبارەی ئەو دەنگۆیەكرد كە لە میدیای كوردی و لە زاری هەندێك لە پەرلەمانتاران بڵاودەكرێنەوە كە گوایا وەزارەتی دارایی عێراق داوای ڕا و بۆچون و ڕوونكردنەوەی كۆتایی دادگایان لەبارەی بڕیاری بەنیشتمانیكردنی موچەوە كردووە" .

ئاشكرایكرد "سەرۆكی دادگای فیدراڵیی بە مامۆستایانی وتووە؛ بەهیچ شێوەیەك شتی لەو بابەتە نیە و وەزارەتی داراییش نە هیچ نوسراوێكی ناردووە نە داوای ڕوونكردنەوە و وەرگرتنی ڕا و بۆچوونی كردووە، بەڵكو بڕیارەكەی دادگای ڕوونە و شرۆڤە و شیكار و ڕاوبۆچوونی جیاواز هەڵناگرێت و وەزارەتی داراییش كار بەو بڕیارە دەكات" .

مامۆستا دڵشاد محەمەد ڕاشیگەیاند "لە وەزارەتی داراییش واژۆكان ڕادەستی (د. جەمیل) بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریارییكراوە و ئەویش بە مامۆستایانی وتووە، بەهیچ شێوەیەك داوای ڕونكردنەوەمان لە دادگای فیدراڵیی نەكردووە و پرۆسەی بە نیشتمانیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بەپێی بڕیارەكەی پێشوی دادگای فیدراڵیی دەبێت و وەزارەتی داراییش تەنها لەڕێی بانكە حكومییە فیدراڵییەكانەوە ئەو پرۆسەیە ئەنجامدەدات"
Picsart-24-02-23-21-31-09-085