ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی سەربەخۆی عێراق پێشنیارێکی پارتی خستە دەنگدانەوە کە لەلایەن ئەو دادوەرەوە پێشکەش کرابوو لەپشکی پارتی لە ئەنجومەنی کۆمسیۆنە.
پێشنیارەکە بریتی بوو لە تەرخانکردنی پێنج کورسی لە کۆی ۱۰۰ کورسی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکهاتەکان بەجۆرێک دوو کورسی هەولێر و دوو کورسی سلێمانی و کورسیەکی دهۆک بۆ پێکهاتەکان بێت وەک کۆتا و ۹٥ کورسی بۆ دەنگدانی گشتی بمێنێتەوە.
پێشنیارەکە سەرەڕای خستنە دەنگدانەوە، بەڵام دەنگی پێویستی نەهێناوەو ڕەتکراوەتەوە. هەندێک لە داوەرەکان بە دژی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیان زانیوە.
بەپێی زانیاریەکان نوێنەرانی شیعەو سونە دەنگیان بە پێشنیارەکە نەداوەو نوێنەری یەکێتی کە سەرۆکی کۆمسیۆنە دوو دەنگی هەیە لە ئەنجومەنی کۆمسیۆن دەنگی بۆ پێشنیارەکەی پارتی نەداوە.
