سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان خوانێکی بەربانگی ساز کرد
ئێوارەی سێشەممە ٢٠٢٤/٤/٢ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دیوانی هەرێمی کوردستان، ئێوارە خوانێکی بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی سەرۆکایەتیی هەرێم ساز کرد بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە.