پارتی دیموکراتی کوردستان، لە قەزای چەمچەماڵ ۳٥۰ گەنج وەکو پێشمەرگە دادەمەزرێنێت و هەڵبژاردنی کەسەکان لە ڕێگای لقی ۱۹ی چەمچەماڵەوە بووە.
بەپێی زانیاریەکان، ئەو ۳٥۰ کەسە لەلایەن ناوچەکان و لقی پارتییەوە هەڵبژێردراون. بەجۆرێک هەر ناوچەیەکی پارتی ۲٥ کەسی دەستنیشان کردووە.
لەسنوری چەمچەماڵ، پارتی ۹ ناوچەی ڕێکخستنی هەیە و ۲۲٥ کەسیان دەستنیشان کردووە. ۱۲٥ کەسی تریش لەلایەن لق و ئۆرگانەکانی تری پارتی دانراون.
ئەو ۳٥۰ کەسە ئەمڕۆ هەینی ۱۲ی ٤ لە بێستانە چاوپێکەوتنی دامەزراندنیان لەگەڵ کراوە.
هەر بەپێی زانیاریەکان، ئەو ۳٥۰ کەسەی چەمچەماڵ دەخرێنە سەر یەکەی ٨۰ی وەزارەتی پێشمەرگەو دواتر دەخرێنە سەر فیرقەی سێی وەزارەتی پێشمەرگە کە بڕیارە بەم زووانە لە چەند لیوایەکی یەکەی ٨۰ دروست بکرێت و جگە لە لقی چەمچەماڵ پارتی بۆ دروستکردنی ئەو فیرقەیە لە سنوری لقی کەرکوک و لقی گەرمیان خەڵک دادەمەزرێنێت.
