نوێترین

recent

12/04/2024

خۆت رزگارکە لە سەرئێشە



وەرگێڕان : یاسین ئەحمەد
الموضوع


سەرئێشە حاڵەتێکە تووشی زۆربەی مرۆڤەکان دەبێت بە جیاوازی رەگەز و تەمەنیان ، ھەندێک کەس رۆژانە تووشی ئەم دۆخە دەبێت و ھەندێک کەس ماوە نا ماوە تووشی ئەم دۆخە دەبێت ، زۆرینەی خەڵک پەنا دەبەنە بەر خواردنی حەبی پاراستۆل وەک چارەسەر ، بەڵام دەکرێت بە بێ پەنا بردنە بە چارەسەری پزیشکی چارەسەری بکەیت ئەمەش بەم رێگایانەی خوارەوە . 

• ھەوڵبدە رۆژانە بڕێکی باش شلەمەنی بخۆیتەوە و سیستەمێکی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە و پشوویەکی باش بدە و دوور بکەوە لە رارایی . 

• دوور بکەوە لە مەی خواردنەوە ، چونکە کاریگەری زۆر خراپی ھەیە . 

• شتێ سوێر زۆر مەخۆ ، ھەروەھا کافایین کاریگەری زۆری ھەیە. 

• دوور بکەوە لە جگەر کێشان . 

• ھەوڵبدە لە شوێنی فێنک و سارد دابنیشی و ئاوێکی باش بخۆەوە . 

• دووربکەوە لە شوێنی زۆر گەرم ، چونکە ھۆکارە بۆ ماندوویەتی و سەر ئێشە . 

• دوور بکەوە لە شوفێری بە تایبەتی لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی . 

• ھاوسەنگی لەشت رابگرە . 

• جوولەی لەناکاو ئەنجام مەدە . 

• زەنجەفیل بخۆوە . ئەمەش بۆ کەم کردنەوەی سەر ئێشە زۆر باشە. 

• ھەوڵبدە ڤیتامین سی بە شێوەیەکی باش بخۆیەوە . چونکە رۆلێکی باشی ھەیە لە کەمکردنەوە سەر ئێشە و ھەروەھا دەتوانی پرتەقاڵ و بیبەری شیرین و لیمۆ وەک چارەسەر بەکار بھێنی. 

• ڤیتامین (H) زۆر بخۆوە ، چونکە کاریگەری ھەیە لەسەر نەرم کردنەوەی ریخۆلەکان و سووڕی خوێن چالاک دەکات و ئەم ڤیتامینە لە سپێناغ و کیوی و چەرەزات دەست دەکەوێت. 

• ڤیتامین بی ٦ بخۆ ئەم ڤیتامینەش لە قەیسی و خۆخ و ماسی و گۆشتی کەڵەشێر دەست دەکەوێت . 

• رێژەیەکی باش لەتوخمی ئاسن بۆ لەشت دابین بکە ، چونکە ئەوانەی کەم خوێنیان ھەیە زیاتر تووشی سەر ئێشە دەبن و سەرچاوە توخمی ئاسن لە گۆشتی سوور و مریشک و بقولیات و سەوزەوات ھەیە . 

 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085