نوێترین

recent

21/04/2024

کاروان یاروەیس: بەغدا "هەژماری من"ی قبوڵ نییە


ئەندامێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشت بەست بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی حکومەتی عێراق ئامادە نییە لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"وە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، دەشڵێت " تەنها لەرێی بانکە فیدراڵییەکانەوە مووچە دەنێرێت ".

کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەنها لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە بێت، کە بریتین لە بانکەکانی رەشید، رافیدەین و TBI، بۆیە ئەگەر حکومەتی هەرێم سور بێت لەسەر پڕۆژەی "هەژماری من"، ئەگەر هەیە کێشە بۆ مووچەخۆران دروستبێت.

وتیشی، پارەکە لای بەغدایە و ئەو دەینێرێت، بۆیە خۆی بڕیار دەدات چۆن و بە چی شێوازێک بینێرێت، بە تایبەت کە ئێستا بڕیاری دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە هەیە و پێچەوانەی بڕیارەکانی دادگا هیچ هەنگاوێک لەوبارەیەوە نانێت.

کاروان یاروەیس وتیشی، حکومەتی عێراق داوای سەرجەم داهاتی نانەوتی لە هەرێم دەکات، چونکە خۆشی کێشەی سیولەی هەیە و بە خۆڕایی هیچ پارەیەک نانێرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085