نوێترین

recent

21/04/2024

دوای پاكتاوی دارایی پرسی سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو یەکلایی دەبێتەوە


ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئاماژە بەوەدەدات، پرسی سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو پەیوەستە بە پرۆسەی پاكتاوی دارایی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان.

هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لە حکومەتی عێراق کردووە ئەو سێ مووچەیەی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران خەرج بکات و یەکلاکردنەوەی ئەو پرسەش، پەیوەستە بە پڕۆسەی هەمواری یاسای بودجە و پاکتاوی دارایی ساڵ.

د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "دوای پاکتاوی دارایی ئەگەر هەرێمی کوردستان بە گوێرەی پشکی لە بودجە ئەگەر پارەی بۆ بمێنێتەوە، ئەوا دەبێت بەغدا ئەو سێ مووچەیەی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆران خەرج بکات".

 بڕیارە لەم هەفتەیە خشتەی بودجەی ساڵی 2024 لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085