جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، هیوادارن هەمو لایەنەكان لە كوردستان، بەرژەوەندیی خەڵكی بە گشتی و موچەخۆران بە تایبەتی، لەبەرچاو بگرن، واز لەوەبێنن رۆژێك لە ڕێگەی دەستەی جێگومانەوە واژۆی ساختە بێننە بەغدا و جارێكی دیكه لە ڕێی پەرلەمانتارەكانیان، دهشڵێت، "لەوە دڵنیابن كە ئەگەر بەو خۆچەماندنەوەیەی ئێوە بوایە، بەغدا موچەیەكی بۆ موچەخۆران نەدەنارد".
مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لە ئەنجامی ڕێككەوتنی نێوان هەردو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ، بۆ یەكەمینجار دوای 10 ساڵ لە بێبەشكردنیان لە موچەكانیان لە لایەن بەغداوە، لە ماوەیەكی كەمدا موچەخۆرانی كوردستان دو موچەیان بۆ نێردرا، ئەمەش هەنگاوێكی دڵخۆشكەرانە بو نەك هەر بۆ خەڵكی كوردستان و دۆستانمان لە عێراق، بگرە لە ئاستی نێودەوڵەتیش كاردانەوەی هەبو، هەروەك قسەكانی جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و پشتیوانیكردنی لە ناردنی موچە بۆ هەرێمی كوردستان".
هەست بە چڕبونەوەی هەوڵی هەندێك لایەنی ناوخۆیی دەكەین لەوانەی چارەنوس و ئاییندەی خۆیان لە خراپیی دۆخی خەڵك دەبیننەوە
ئاماژهی بهوهشكردوه، لەم چەند رۆژەی رابردودا، هەست بە چڕبونەوەی هەوڵی هەندێك لایەنی ناوخۆیی دەكەین لەوانەی چارەنوس و ئاییندەی خۆیان لە خراپیی دۆخی خەڵك دەبیننەوە و حەز دەكەن خەڵكی هەرێمی كوردستان بێموچە بێت! "ئەو لایەنانە لە ڕێگەی پەرلەمانتارەكانیانەوە فشار دەكەن و دەنگۆی ئەوە بڵاودەكەنەوە گوایە دیسان بابەتی تەوتین هاتوهتەوە بەرباس و دەیانەوێت لەم ڕێگەیەوە موچەخۆرانی كوردستان توشی دڵەڕاوكێ بكەن و دیسان بازاڕ بشڵەژێننەوە! بە چاوی خۆشمان دەبینین ئەم لایەنانە و پەرلەمانتارەكانیان ڕۆژانە شان بە شانی كەسانێكی شۆڤێنی، هانی دروستكردنەوەی ئەم كێشەیە دەدەن!".
ڕێككەوتنەكەی هەردو حكومەتی هەرێم و عێراقی فیدڕاڵ لەبارەی موچە لەم كاتەدا چارەسەرێكی گونجاوە
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دهڵێت، "ڕێككەوتنەكەی هەردو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لەبارەی موچە لەم كاتەدا چارەسەرێكی گونجاوە و ناكرێ بكرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی تەسكی هەندێك كەس و لایەن، باشترە پاشان هەنگاو بەرەو ئەوە بنرێت كە لە چوارچێوەی پرۆژەی (هەژماری من)دا تەوتینی موچەخۆران بكرێت و كێشەی موچە بە یەكجارەكی چارەسەر بكرێت، بەهۆی ئەوەی هەژماری من دژی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی نییە، هەروەك هادی عامریش رایگەیاند، لە تەوتینەكەی عێراقیشدا بانكی ئەهلی هەن و بەشدارن".
هەمو لایەنەكان لە كوردستان، بەرژەوەندیی خەڵكی بە گشتی و موچەخۆران بە تایبەتی، لەبەرچاو بگرن
دهشڵێت، "هیوادارین هەمو لایەنەكان لە كوردستان، بەرژەوەندیی خەڵكی بە گشتی و موچەخۆران بە تایبەتی، لەبەرچاو بگرن، واز لەوەبێنن رۆژێك لە ڕێگەی دەستەی جێگومانەوە واژۆی ساختە بێننە بەغدا و جارێكی دیكه لە ڕێی پەرلەمانتارەكانیان لە لیژنەی دارایی داوای سەیر و سەمەرە لە وەزارەتی دارایی عێراق بكەن، لێرەشەوە پێیان دەڵێم، لەوە دڵنیابن كە ئەگەر بەو خۆچەماندنەوەیەی ئێوە بوایە، بەغدا موچەیەكی بۆ موچەخۆران نەدەنارد!".
