کردنەوەی لقی ئەم دوو بانکە لە هەرێم کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان و کاسبکاران و فەرمانبەران دەکات.
لە ڕێگەی ئەم بانکانەوە هاوڵاتیان دەتوانن سودمەند بن لە چەندین جۆر لە قەرز و پێشینە
بەپێی زانیاریەکان هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەین، ئامادەن لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە، بەڵام ئاماژە بەوە دەدەن کە چەندین بینا و موڵکیان لە شارەکانی هەرێم لەلایەن حیزبەکانەوە داگیرکراون و بۆ مەبەستی دیکە بەکار دەهێنرێن، گەر تەنها بینایەک یان یەک موڵکیان بۆ بگەڕێننەوە، ئەوا ئەوان راستەوخۆ ئامادەن لقەکانیان لە هەرێم بکەنەوە (نووسراوەکان و ژمارە و جۆر و شوێنی بینا و موڵکەکانی بانکی رەشید و رافیدەین لەگەڵ ئەم پۆستە دانراوە)".