رۆژی 28ـی 3ی 2024 دوا وادەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بوو بۆ پێشکهشکردنى ناوى لیستی كاندیدهكان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، بهڵام به بڕیارێکى ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، سەعدوڵڵا فەتاح سەعید عەباس کە لە نووسینگەى هەولێرى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژادنەکان وەک كاندیدی سەربەخۆ خۆی تۆمارکردبوو، دوورخراوەتەوە.
جومانە غەلاى لهبارهی هۆكاری دورخستنهوهی وتی، "تاوەکو ئەو کاتەى دەرگاى خۆ پاڵاوتن داخرا، ئەو كاندیده نەیتوانی بەڵگەنامە پێویستەکانى بەتەواوى ئامادە بکات؛ بۆیە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن وەک پاڵێوراو بێبەشکرا