شەوی رابردوو، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری قەزای بەردەڕەش لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كامری) و ماتۆڕسكیلێك ڕووی دا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بە ناوی عەبدوڵا نەجم گیانی دەستدا، كەسێكی دیكەش بریندارە، هەردوو قوربانییەكان خەڵكی كۆمەڵگەی (بشیریان)ی سەر بە ناحیەی كەلەكی سەر بە قەزای بەردەڕەش.
شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە ناوی (مەهدی ساڵح)ە و پیشەی سەرتاشە و دوای ڕووداوەكە دەستگیر كراوە، ناوبراو تاكە كاندیدی لاهور شێخ جەنگییە لە سنووری قەزای بەردەڕەش.
