پەیامی جێگری سەرۆک بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکانەوە
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکان، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم، هیواخوازم لە کەشێکی ئارام و دڵخۆش ئەم جەژنە بەسەر ببەن و ببێتە ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی بۆ هەمووان.
سەری ساڵی نوێتان پیرۆز بێت، هەمیشە دڵخۆش و کامەران بن لە ژیاندا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/٤/١٦
