نوێترین

recent

05/04/2024

ڕوبەڕوبونەوەی ‏چەکداری ‏لە ‏نێوان ‏ئاسایش ‏و ‏باندێکی ‏مادەی ‏هۆشبەر ‏دروست ‏بوو


دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگه‌یاند، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێگیراوه‌.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە رۆژی 2ی نیسانی 2024، دوای بەدواداچوون و چاودێکردن، هێزەکانی ئاسایش لەسەر بڕیاری دادوەر، توانیان چوار تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە رووبەڕوبوونەوەیەکی چەکداری لە رانیە دەستگیربکەن، دەستبگرن بەسەر بڕی سێ کیلۆ و نیو ماددەی کریستاڵ و بڕی 300 دەنک حەبی تڕاماڵ و 500 گرام شیلەی تلیاک و دوو ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی ماددەکان بەکاردەهێنران.

باس له‌وه‌شكراوه‌، لە ئێستادا بە ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085