نوێترین

recent

05/04/2024

نهێنیە ‏شاراوەکانی ‏پشت ‏ڕوداوەکانی ‏گوڵەخانە ‏و ‏پارتی ‏سۆسیال ‏دیموکرات

خالید عبدالکریم

ئەوەى لەسەر هۆکارى کێشە و شەڕە خوێناوییەکەی نێوان محەمەدى حاجى مەحمود و عەبدوڵاى برایدا باسدەکرێت، کەمترینن، دیوە شاراوەکان نین، گشتیەکانن، ئەوەى ئەو برا گەورەیەى کرد بەدوژمنى برا بچوکەکەى و ناکۆکییەکانیان تەقییەوە تا ئاستى تەقاندنى ئاڕبیجى و هێرشکردنە سەر یەکتر و جوڵاندنى هێز و شەڕى میدیاى و دەرکردنى یەکتر لەحزب و دەستبەسەراگرتنى موڵکى یەکتر و دەیان کێشەى تر، ئاشکرابوونى نهێنینەکە بۆ محەمەدى حاجى مەحمود.

لەماوەکانى ڕابردوودا جگێرێکى ئیسماعیل قائانیى شەو لەمیوانخانەکەى محەمەدى حاجى مەحمود دەمێنێتەوە( ئێرانیەکان بۆ مانەوە لەهەرێم متمانەیان بەناوبراوە) پێدەڵێت" سیحەتت باش دیارە و سەلامەتى، ماوەیەک پێش ئێستا عەبدوڵاى برات هاتە ئێران و پێوتین بارى تەندروستیت ناجێگیرە و بەکەمى دەتوانێت کارەکانى هەڵبسوڕێنێت( سەرچاوەیەک لەناو سۆسیالیستەوە پێیوتم عەبدوڵا بەئێرانیەکانى وتووە محەمەدى برام توشى زەهایمەر بووە).

 دواى ئەم ڕوداوە محەمەد حاجى مەحمود تێدەگات عەبدوڵاى براى ئامادەسازى بۆ جێگرەوەى دەکات و سەرەتاش دەیەوێت لەسەرچاوەى هێزو قەڵەمڕەوییەوە دەستپێبکات کە ئێرانیەکانە و لەوێوە پشتیوانیەکانى لەق بکات، ئیدى لێرەوە ناوبراو بیردەکاتەوە ئەوەى بۆ عەبدوڵاى کردووە لەناو حزب و حکومەت و هەموو شتێک خەریکە بەهەدەر دەچێت، دەستدەکاتە کۆکردنەوەى دۆسییەکانى، بردنى پارە و ئەو خانوانەى کە بۆ سەرکردایەتى حزب وەریگرتووە و نەسرییە و سەرجەم ئەو دۆسێیانەى کە بۆى هەڵگرتووە و تەواوى جموجۆڵى عەبدوڵاى براى دەخاتە ژێر گومانەوە تا ئاستى تەقینەوەى کێشەکان و ئامادەسازى بۆ دەکردنى لەحزب و بەستنى کۆنگرە کە دەبێتە ڕوداوە خوێناوییەکەى گوڵەخانە لەمێژووى ئەو حزبەدا..
Picsart-24-02-23-21-31-09-085