نوێترین

recent

18/04/2024

وادەی ‏ ‏دەستپێکردنی ‏بانگەشەی ‏هەڵبژاردن ‏ڕاگەیەندرا


كۆمسیۆن وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد


كۆمسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی دەستپێكردن و كۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد و وتەبێژی كۆمیسیۆنەكەش جەخت دەكاتەوە كە تەنها ئەنجومەنی كۆمیسیاران دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە گۆڕانكاری لە وادەی دەستپێكردن و كۆتایی هاتن بکات. 

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە بواری ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو خشتەی كارەی كەكۆمسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكان دامانناوە دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ بەربژێرانی سەر بەخۆ و هاوپەیمانی لایەنە سیاسییەكان و قەوارە سیاسییەكان لە 10/5/2024 دەستپێدەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بانگەشەی هەڵبژاردن تا ڕۆژی 5/6/2024 بەردەوامی دەبێت و لە بەرواری 6/6/2024 كۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدە سەربەخۆكان و هاوپەیمانی و قەوارە سیاسیەكان دێت.

وتەبێژەكەی كۆمیسۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژتردنەكان ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاردان لەسەر گۆڕانكاری لە وادەی دەستپیكردنی بانگەشەو كۆتایی هاتنی بانگەشەكردن لەدەستەڵاتی ئەنجومەنی كۆمیسیاراندایە و تەنها ئەوان دەتوانن گۆڕانكاری لەو وادەیەدا بكەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085