نوێترین

recent

18/04/2024

بڕیارەکانی ‏مەحکەمەی ‏ئیتیحادی ‏کاتی ‏نیە



د.عەلی تەمیمی، پسپۆڕی یاسایی ناسراوی عێراقی بەبینەری ڕاگەیاند " بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بەمسۆگەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتەوتینکردنی مووچەکانیان لە بانکە فیدراڵییەکان، حکومەتەکەی سودانی وهەموو حکومەتەکانی دوای ئەویشی پابەند کردووە".  

تەمیمی ئاماژەی بەوەدا،"بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بڕیارێکی کاتی نییە، بەڵکو بڕیارێکی هەتاهەتاییە، بۆیە ئەم بڕیارە لەساڵانی داهاتووشدا و لەهەموو پرۆژە یاسای بودجەکانی حکومەتی عێراقدا جێبەجێدەکرێت". 

جەختیلەوە کردەوە،" تەنانەت ئەگەر دادگای فیدراڵیش ئەندامەکانی بگۆڕدرێت بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت وناتوانرێت لەلایەن هیچ دەسەڵاتێکەوە هەڵبوەشێنرێتەوە یان فەرامۆشبکرێت ". 

ئەو یاساناسە دیارە لەکۆتایى قسەکانیدا بۆ بینەر باسى لەوەش کرد "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران وخۆماڵیکردنی مووچەکانیان لەسەر بنەمای ماددەکانی ٩٢ و ٩٣ و ٩٤ی دەستووری عێراق بووە و ئەو بڕیارانە بەردەوامی هەیە و کاریگەرن و پابەندن بە هەموو دەسەڵاتەکانەوە و ناتوانرێت پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت
Picsart-24-02-23-21-31-09-085