نوێترین

recent

18/04/2024

لە ‏ئەمریکاوە ‏مژدەی ‏دابەزینی ‏نرخی ‏دۆلار ‏ڕاگەیەندرا


بەپێی وتەی ئەندامێکی شاندی حکومەتی عێراق، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار هەرزان دەبێت.

ئەندامێکی وەفدی عێراق لە ئەمریکا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داھاتوودا بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و کۆنتڕۆڵی بەھای دۆلار لە بازاڕەکاندا دەکەن.

عائید ھیلالی ئەندامی وەفدی عێراق رایگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتۆن چەند دەستکەوتێکی گرنگی خۆی ھەیە و ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییە گەورەکاندا دەکرێت سودی بۆ گەلی عێراق ھەیە بە تایبەت لە بواری وزەدا.

دەشڵێت، حکومەتەکەی سودانی توانیویەتی ھەنگاوی گەورە لە بواری چاکسازی دارایی بنێت و دەیانەوێت کاری دامەزراوە داراییەکان رێکبخەنەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085